Drag to reposition your photo
Verification
Please login to verify this Profile
سزادان لە فرە تاوانیدا(تعدد الجرائم) .............................................. بەوپێیەی دوو شێوەی فرەتاوانی هەیە کە فرە تاوانی شێوەیی و فرەتاوانی راستەقینەن،ئەوا سزادانی بکەری تاوان لە هەریەک لەم دوو شێوەیەی فرەتاوانیدا لەیەکتر جیاوازن وەک لە خوارەوە باسیدەکەین. سزادان لە فرەتاوانی شێوەییدا-التعدد الصوری- سەبارەت بە سزادان لە باری سەلماوی بوونی شێوەی فرە تاوانی شێوەیی لای تۆمەتبار، ئەوا یاسادانەری عێراقی ئەم بارەی لە مادەی 141 لە یاسای سزاکاندا یەکلایکردۆتەوە کە تیایدا هاتووە (( ئەگەر تاکە کرداێک چەندین تاوان دروستبکات ئەوا پێویستە هەژماری ئەو تاوانە بکرێت کە سزاکەی قورسترە و حوکم بدرێت بەو سزایەی بۆیدانراوە،بەڵام ئەگەر سزاکان هاوئاست بوون ئەوا حوکم دەدرێت بە یەکێکیان)). لێرەدا دەقی ئەم مادەیە زۆر بە روونی بۆ دادوەری دیاریکردووە، کە لە باری فرەتاوانی شێوەیی،لە نێو هەموو ئەو سزایانەی کە بۆ کردارەکە دانراون،تەنها سزا توندەکە دەسەپێنێت،خۆ ئەگەر هەموو سزاکان لە یەک ئاستبوون،ئەوا تەنها یەک سزایان دەسەپێنرێت.بۆ نموونە لە تاوانی ئەتککردن لە شوێنی گشتى تۆمەتبار تەنها بە مادەى 397 لە یاسای سزاکان سزا دەدرێت و دادوەر مادەى 401 لە هەمان یاسا ناچەسپێنێت. هەروەها لە تاوانی کوشتنى ئەنقەست بە مادەى 405 یان 406 لە یاسای سزاکان ئەگەر تاوانەکە بە چەکی بێمۆڵەت ئەنجامدرابێت،دادگا تەنها مادەى 405 یان 406 دەچەسپێنێت و باسی تاوانی چەکی بێمۆڵەت ناکرێت. سزادان لە فرە تاوانی راستەقینەدا-التعدد الحقیقی- سەبارەت بە سزادان لە باری سەلماوی فرە تاوانی راستەقینەدا ،ئەوا یاسادانەری عێراقی بە دەقی مادە 143/1 لە یاسای سزاکان ئەم بابەتەی یەکلاییکردۆتەوە و لەم دەقەدا هاتووە (( ئەگەر کەسێک چەند تاوانێک ئەنجامبدات کە پەیوەست نەبن بەیەکتر و یەک ئامانجی کۆیاننەکاتەوە، پێش حوکمدان لەسەر یەکێکیان، سزا دەدرێت بە هەموو سزایەک کە بۆهەریەکێکیان دانراوە و دوابەدوای یەک هەموو سزاکان لەسەری جێبەجێدەکرێن.....)) واتاى ئەم دەقە ئەوەیە کە دۆسیەکە چەند تاوانێک لەخۆیدەگرێت،وە لەبەرئەوەى فرەییەکە راستەقینەیە ئەوا دادوەر بۆ هەریەکە لە تاوانەکان سزاى تۆمەتبار دیاریدەکات و دوابەدواى یەکتر سزاکان جێبەجێدەکرێن. د.طه عمر
11 people اعجبت بهذا
ارجو الترجمة لان جوجل واقف عاجزا أمام ما تم كتابته في هذا المنشور.
اعجاب June 27, 2019
View 1 more reply
1/2
المحامية رشا شحادة لبنان
ممكن اللغة ايرانية
اعجاب June 28, 2019
المحامية رشا شحادة لبنان
للاسف المنشور غير واضح
اعجاب June 28, 2019
جۆرەکانی تەڵاق تەڵاق:- بریتیە لە هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندی ژن و مێردایەتی ناشکەوێت تەنها بەو شکلە نەبێ کە شەرع بۆی دیاری کردووە مادەی (34) ی یاسای باری کەسێتیش دەڵێت ( تەڵاق هەڵگرتنی قەیدی هاوسەرێتییە لەکاتێکدا کە پیاو ئەو تەڵاقە بخات یان ژن بیخات ئەگەر تەوکیل کرابوو یان ڕاسپێردرابوو لەلایەن دادوەرەوە، تەڵاقیش ناکەوێت تەنها بەو شکڵ و شێوەیە نەبێت کە لە شەرعدا بۆی دیاری کراوە). جۆرەکانی تەڵاق:- ( رجعي / کاتی گەڕاوە ، بائن / دابڕاو :- بينونة صغرىٰ / دابڕانی بچووک ، بينونة كبرىٰ / دابڕانی گەورە ) تەڵاقی رجعي / بریتیە لەو تەڵاقەی کە تیایدا پیاو دەتوانێت موراجەعەی ژنەکەی بکات واتە بیگەرێنێتەوە یان بچنەوە لای یەک لەکاتی عیدەی ژنەکەدا بەبێ گرێبەستێکی تازە گەرانەوەش بەو شێوەیە دەسەلمێندرێت کە تەڵاقی پێ دەسەلمێت .( م 34 ف 2 ئەم تەڵاقەش شێوەی خۆی هەیە کە پێویستە پیاوەکە بە ژنەکەی بڵێت تۆ تەڵاقت کەوتبێت یەک تەڵاقی رجعي واته یەکجار ناوی تەڵاق بێنێت • حوکمەکانی تەڵاقی رجعي - یەکیک لە تەڵاقەکانی کەم دەبێتەوە واتە ئەگەر پیاویک ژنەکەی تەلاق دا بە یک تەڵاقی رەجعی دوو تەلاقی دەمێنێت. - بە تەواوبونی عیدەی ژن پەیوەندی هاوسەرێتی نامینیت لەنیوان ژن و پیاودا واتە ئەگەر پیاو لەو ماوەیەدا ئەو مافەی خۆی بەکار نەهێنێت بەگەراندنەوەی ژنەکەی بە کردار یان بە قسە ئەوا ئەو پەیوەندیە دەپچرێت و تەنها بە عەقدو مارەییەکی تازە دەتوانێت بیگەرێنێتەوە - ئەگەر یەکێکیان واتە ژن یان مێرد لەماوەی عیدەدا لە تەڵاقی رجعیدا مردن میرات لە یەکتر دەگرن ئەگەر هیچ رێگرێکی تر نەبێت وەک جیاوازی لە دیندا وەک ئەوەی پیاوەکە موسولمان بیت و ژنەکە مەسیحی بێت • تەڵاقی بائن بينونة الصغرىٰ بریتیە لەو تەڵاقەی کە پیاو دەتوانێت ژنەکەی بگەرێنیتەوە بە عەقدو مارەییەکی تازە هەرچەندە ئەگەر ژنەکە لە عیدەدا بوو یان نا (م38ف2) • حوکمەکانی تەڵاقى بائن بينونة الصغرىٰ - یەکسەر پەیوەندی ژن و میردایەتی ناهێڵێت واتە پیاو بۆی نیە ژنەکەی بگەرێنێتەوە تەنانەت ئەگەر ژنەکە هی هێشتا لە عیددەدا بوو بەڵام حەرام نابێت پێی ئەگەر بە مارەییو گرێبەستێکی تازە بیهێنێتەوە هەروەها بە ڕەزامەندی ژنەکە - کەمبونەوەی ژمارەی تەڵاقەکانی پیاوەکە - ئەگەر لە تەڵاقی بائن بەینونە صغرادا یەکیک لە پیاوو ژن مردن میرات لە یەکتر ناگرن تەنها لە کاتی نەخۆشیەکی کوشندەدا نەبیت کە پیاوەکە ویستبێتی بەم تەلاقە ژنەکەی لە مارەیی بێبەش بکات • تەڵاقی بائن بينونة کبرىٰ بریتیە لە سێهەم تەلاقی تەواوکەری سێ تەلاقی جیاجیای دوای پاک بونەوە لە عیددە. جیاوازیشی نیە ئەگە دوو تەلاقەکەی پێش هەردووکیان رەجعی بوبن یان هەردوکیان بائن بينونة صغرىٰ یان یەکیکیان رەجعی و ئەویتریان بائن بينونة صغرىٰ. • حوکمەکانی تەڵاقی بائن بينونة كبرىٰ - یەکسەر موڵکدارێتی حەڵالێتی ناهڵێت - ژنی تەڵاقدراو بائن بينونة كبرىٰ حەرام دەبێت لە مێردەکەی حەرامبونێکی کاتی هەتا شو دەکات بە پیاوێکی تر شوکردنێکی تەواو هەروەها پیویستە دخولیش ببێت دخولیکی راستەقینە پاشان بە هۆیەکەوە لێی جیا ببێتەوە - میرات لەیەک ناگرن تەنها ئەگەر پیاوەکە لە حاڵەتی نەخۆشی سەرەمەرگدا بوو . هەروەها چەن جۆریکی تر لە جیابوونەوە هەن جگە لە تەڵاق وەک : جیاکردنەوەی دادوەری ، جیاکردنەوە بە زەرەر ، جیاکردنەوە بە نەگونجان ، موخالەعە یان جیابونەوە بە رێککەوتنی هەردوولا ، جیاکردنەوەی دادوەری تایبەت بە ژن .. هتد ... بەهیوای ژیانێکی خۆش و هاوسەرگیریەکی سەرکەوتوو دووربوون لە تەڵاق و جیابوونەوەکان بۆ هەموو لایەک ئامادەکردنی / دەرین توانا
10 people اعجبت بهذا
Load More